دەزگای ئاسایش، دوو کەس لەسەر فرۆشتنەوەی هێدفۆنی قۆپیکردن دەستگیردەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوو کەسیان لەسەر فرۆشتنەوەی هێدفۆنی قۆپیکردن دەستگیرکردووە.

ئەمشەوی سێشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەشەوی 3ی ئایاری 2024 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاکییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن, کە بەنیازی ساغکردنەوەی (سەماعەی قۆپیەکردن)بوون بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئامێرەکان بگەیەنن بە کڕیار.

بەماددەی 240 دەستگیرکراون

باسی لەوەش کردووە،  لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 240 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەروەها، راشیگەیاندووە،  دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان) لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەمەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا