هونەرمەندێکی کورد لە خانەی بەساڵاچووان کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

محەمەد ناشاد، شێوەكار و هونەرمەند دیاری کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 71 ساڵیدا و لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، محەمەد ناشاد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی نەخۆشی و تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، محەمەد ناشاد، شێوەكار و هونەرمەند دیاری کورد، لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە لەو شوێنەدا دەژی.

بەشێك لە مێژووی پڕ رەنگینی ناشاد:

- ساڵی 1970 پێشانگەی هونەری لەقوتابخانەی ئەزمر لە سلێمانی كردووەتەوە.

- ساڵی 1972 پۆستەری دژی رژێمی بەعس كردووە.

- ساڵی 1978 پیشانگەی لە نۆرمبێرگ-ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1982 پیشانگەی لەپاركی ئیرەم- تاران كردووەتەوە.

- ساڵی 1985 پیشانگەی لەكەرەج-تاران كردووەتەوە.

- ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت-ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1988 پیشانگەی لە بام بێرگ لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1991 پیشانگەی لەهۆڵی كۆمكار لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1991 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1994 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- لە ساڵانی 2002 تا 2006 بە بەردەوامی زۆربەی شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی بە وێنەی هونەری ڕازاندووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا