وەزارەتی پێشمەرگە: بریاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییەکان دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە دەبێتە دەسکەوتێکی مێژووی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی دوێنێ 8ی ئایاری 2024ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  محەمەد شیاع سودانی و بەبەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کەوەزارەتی پێشمەرگە وەک هاوکاری وەریان دەگرێت لەچوارچێوەی ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش بە پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە

باسی لەوەش کردووە، ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەرەوپێشچوون

راشیگەیاندووە، دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق، هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا