بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی رایگەیاند، سبەی لە سنووری ناوچە گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگرەکان
قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی بڵاویکردەوە:" بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر
دەکات، رۆژی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە سنووری ناوچە گەشتیارییەکان و
رێگاکانی دەرەوە قەدەغەیە".
هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت
باسی لەوەشکرد:"
قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ بارهەڵگرەکان لەو شوێنانەی ئاماژەی پێکراوە، لە کاتژمێر
حەوتی بەیانی تاوەکو حەوتی ئێوارە دەخایەنێت و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات تووشی
لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت".
شایەنی باسە چەند
هەفتەیەک پێش ئێستا لەسەر رێگای دوکان – سلێمانی، بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە زیاتر لە
10 ئۆتۆمبێلدا و لە ئەنجامدا نزیکەی 15 کەس بریندار بوون، بەوهۆیەشەوە بڕیاری
قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی هەینیدا درا.