سێ تۆمەتباری کۆمەڵکوژی سپایکەر گەڕێندرانەوە عێراق

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، سێ تۆمەتباری کۆمەڵکوژی سپایکەر کە لەلایەن دادگاوە داواکرابوون، گەڕێندرانەوە عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوام و هەوڵی هەواڵگری لە دەرەوەی سنووری عێراق، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق توانی سێ تیرۆرستی تۆمەتباری کۆمەڵکوژی سپایکەر بگەڕێننەوە وڵات.

لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە

باسی لەوەش کردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لەسەر تۆمەتی بەشداربوون لە کۆمەڵکوژی بنکەی سەربازی سپایکەر، کە بەهۆیەوە کەسانی بێتاوان کوژران.

راشیگەیاندووە، هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی تێوەگلاون لە کردەوە تیرۆرستییەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا