نوسینگەی قوباد تاڵەبانی هاوكاری پێشكەش بە سەهەند سدیق دەكات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی سەهەند سدیق، ئەو گەنجەی لە بەرنامەیەكی دەنگخۆشیدا بەشدارییكرد كرد و پێشكەشكردنی سەرجەم هاوكارییەكی بۆ دووپاتكردەوە.

 سەرچاوەیەكی بە تۆڕی میدیایی BMCی راگەیاند:" سەهەند سدیق راستەوخۆ لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە بانگهێشتكرا و بەڵێندرا هەموو پاڵپشتیی ماددیی و مەعنەوی بكرێت".

بەڵێن بە سەهەند سدیق دراوە كە خوێندنەكەی تەواو بكات و هەموو پاڵپشتییەكی ماددی و مەعنەوی بكرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەڵێن بە سەهەند سدیق دراوە كە خوێندنەكەی تەواو بكات و هەموو پاڵپشتییەكی ماددی و مەعنەوی بكرێت و سەهەند سدیقیش لە لێدوانێكدا ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوسینگەكەی بەرز نرخاند". 

سەهەند سدیق، ئەو گەنجەی لە بەرنامەیەكی دەنگخۆشیدا بەشدارییكرد و گۆرانییەكەی و بەشداریكردنەكەی كاردانەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لێكەوتەوە، ویستی بە بەشداریكردنەكەی لەو بەرنامەیەدا بكاتە هۆیەك بۆ باشتركردنی باری گوزەریانی خۆی و خانەوادەكەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا