سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ویستویانە چای بەسەرچوو ساغبكەنەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی ویستبوویان 61 كارتۆن چای ماوە بەسەرچوو لە بازاڕەكانی سلێمانیدا ساغبكەنەوە، پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە دەدات.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیلە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ویستبوویان چای ماوە بەسەرچوو لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغبكەنەوە".

دەستیشبگیرێت بەسەر 61 كارتۆن چای ماوە بەسەرچوودا

ئاماژەی بەوەشكردووە:" دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر دوو تۆمەتبار دەستكەوت كە بە نیازبوون چای ماوە بەسەر چوو لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغبكەنەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر 61 كارتۆن چای ماوە بەسەرچوودا كە لە كۆگایەكدا لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی شاردرابوونەوە".

لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ش، ع، ش) و (ن، ع، م) بە بڕیاری دادوەر راگیراون 

باسی لەوەشكردووە:" لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ش، ع، ش) و (ن، ع، م) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا