نێتانیاهو: بەتەنهاش مێنینەوە ئێمە هەر بەردەوامدەبین

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی كۆتا هەڵوێستی پاش كشانەوەیان لە دانوستانەكان بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەپێناو راگرتنی جەنگ لە كەرتی غەززە، راگەیاند.

 بێنجامن نێتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" ئێمە گرنگ نییە بەلامانەوە كێیە لەگەڵمانە و كێشە جێمان دەهێڵێت، بەتەواوەتی دەستوپەنجە نەرمكردن لەگەڵ تیرۆریستانی حەماس رەتدەكەینەوە و بەردەوامدەبین".

بە تەنهاش بمێنینەوە ئێمە لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی حەماس راناوەستین

باسی لەوەشكردووە:" ئەگەر بە تەنهاش بمێنینەوە ئێمە لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی حەماس راناوەستین و تا كۆتایهێنان بە شەڕانگێزی ئەو گروپە تیرۆریستییە دەجەنگێین". 

بەم هێز و رۆحییەتە و بە هاوكاری یەزدانی مەزن پێكەوە سەردەكەوین

جەختی لەوەشكردەوە:" وەك پێشتر وتم ئەگەر ناچاربین بە نینۆكەكانمان شەڕ دەكەین، بەڵام زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕواندەكرێت لەبەردەستدایە و بەم هێز و رۆحییەتە و بە هاوكاری یەزدانی مەزن پێكەوە سەردەكەوین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا