ئەمڕۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەم شوێنانە قەدەغەیە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەمڕۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەبێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی ئەو کەسانەی بۆ سەیران دەچنە ئەو شوێنانە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 7ی بەیانی تاکو 7ی ئێوارە هاتووچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن.

لەبارەی ئەو رێگایانەی قەدەغەکراون بۆ بارهەڵگرەکان باسی لەوەکردووە، شاڕێی کەلار-  سلیمانی کراوە دەبێ بەڕووی بارهەڵگرەکاندا، بەڵام سەرتەکی بەمۆ و شەمێران و رێگای هەموو سەیرانگاکانی تر بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەکان قەدەغە دەبێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا