سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم نمەباران ببارێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممە، باسی لەوەکرد، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30

سلێمانی: 29

دهۆک: 30

زاخۆ: 32

هەڵەبجە : 31

کەرکوک: 34

سۆران : 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان : 35

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا