لە حاجیاوا گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئاودا خنکا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، لەکاتی مەلەکردن لە چەمی دۆڵی بەستی ئەستریلان لە قەزای حاجیاوا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، گەنجەکە ناوی توانا کاکە حەسەنە و خاوەن پێداویستی تایبەتە و لەکاتی مەلەکردن لەو دۆڵە خنکاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەرمی ئەو گەنجە لە پزیشکی دادی رانیەیە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا