سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند،
پێویستە هەمووان بەیەکەوە رووبەڕووی مەترسییەکانی تیرۆر ببنەوە.
میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە:" بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال
شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە".
مەترسییەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی
پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی
ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو
پاراستنی ئاشتی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرایەوە".
باسی
لەوەشکرد:" بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان
لە ناوچەکە، ئاماژەی بەوەکرد، بەگرنگییەوە لە بەردەوامیی هەماهەنگییەکان و
سەرخستنی گفتوگۆکانی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عیراق دەڕوانن و پێویستە هەمووان بەیەکەوە
رووبەڕووی هەڕەشەکان و مەترسییەکانی تیرۆر ببنەوە".
پشتیوانییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنن
میدیای
یەکێتی روونیشیکردەوە:" لەبارەی هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوە و بونیادنانی هێزێکی
نیشتمانیی تۆکمە، سەرۆکی یەکێتی وتی، پشتیوانییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنن، هیوادارن لە داهاتووشدا هاوکار و هەماهەنگبن
بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە".