حکومەتی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 دەدات

عێراق 16/05/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە کابینەی حکومەتی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 دەدات.

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا دەنگ لەسەر خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 دەدات.

وتیشی، پێویستە سیولە بۆ پڕۆژەکان پێشوەختە دابینکرێت بۆ ئەوەی پەکیان نەکەوێت، ئەوەش بە خشتەی یاسای بودجە دەکرێت، ئەگەریش یاساکە کورتهێنانی زۆری تێدا بوو ئەوا دەبێتە مەترسییەکی دارایی.

هەوڵدەدەن لەم وەرزی یاسادانانەدا تێیپەڕێنین

باسی لەوەشکرد، دوای پەسەندکردنی لە حکومەت و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان، هەوڵدەدەن لەم وەرزی یاسادانانەدا تێیپەڕێنین، کە ئەم وەرزە بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە.

ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق، یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024، 2025 پەسەندکرد، بەڵام لە دەستپێکی ساڵدا دەبێت دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا