ئەمڕۆ لوتکەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت

جیهان 16/05/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە پایتەختی بەحرەین 33هەمین لوتکەی عەرەبی بەڕێودەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین، کارەکانی 33هەمین لوتکەی عەرەبی دەستپێدەکات، ئەویش لەکاتێکدا قەیرانی غەززە هێشتا بەردەوامە.

بەپێی کارنامەی لوتکەکە، هەشت تەوەری سەرەکی لەبوارەکانی سیاسەت، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوری، میدیایی و ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

تەوەرێکی سەرەکی لێکترازانی سیاسییە

هەروەها، تەوەرێکی سەرەکی لێکترازانی سیاسی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەبێت، بە تایبەت کە قەیرانەکان لە ناوچەکەدا لە زیادبووندان، بە دیاریکراویش دۆخی غەززە، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لوتکەکە چەند بڕیارێکی لەبارەوە بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا