ئێران،، بەهۆی لافاوەوە 19 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە مەشهەدی ئێران، تا ئێستا بەهۆی لافاوەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین زاکریان، سەرۆکی کۆمەڵەی هیلالی سور لە شاری مەشهەدی ئێران رایگەیاند، تا شەوی رابردوو گیان لەدەستدانی حەوت کەس و بێسەروشوێنبوونی 16ی دیکە تۆمارکرابوو.

19 کەس گیانیان لەدەستداوە

وتیشی، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژمارەیەک کەس دۆزرایەوە، بۆیە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 19 کەس و لە هەمان کاتیشدا هێشتا پێنج کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

لافاوەکە لە ماوەی دوو رۆهی رابردوودا سەریهەڵدا، ئەویش دوای ئەو شەپۆلە چڕەی باران بارین کە ناوچەکەی گرتەوە، ئەمڕۆش وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە گەیشتە مەشهەد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا