ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هونەرمەندێکدا سەپاند

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی پشتگیریکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ی ئێران، دادگایەکی ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانی بەسەر تۆماج ساڵحی، هونەرمەند و راپەری ئێرانیدا سەپاند.

رۆژنامەی "شەرق"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، دوای یەک ساڵ و نیو لە دەستبەسەردا گرتنی بەتۆمەتی "بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی"، تێکدانی ئاسایشی وڵات و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی نەیاری ئێران، دادگا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆماج ساڵحی.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ی ئێران کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینییەوە سەریانهەڵدا، ئەو هونەرمەندە ئێرانییە لە ڕێگەی راپ و پڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی ئێران کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا