نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دیاریکردنی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی نیسان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریکرا".

نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بریتییە لە 252 دینارە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژنیەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بریتییە لە 252 دینارە".

باسی لەوەشکرد:" جێی ئاماژەیە، مانگی رابردووش نرخی کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان هەمان نرخ بوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا