مێتا 15٪ی بەهای پشکەکانی لەدەستدا

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای راگەیەندراوێک، بە شێوەیەکی لەناکاو بەهای پشکەکانی کۆمپانیای مێتا بەرێژەی 15٪ دابەزی.

دوای ئەوەی لە درەنگانی شەوی چوارشەممەدا کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئاپ رایگەیاند کە بڕێکی خەیاڵی پارەیان لە زیرەکی دەستکرددا خەرج کردووە، لەناکاو بەهای پشکەکانی دابەزی.

لە کاتژمێرەکانی دوای داخستنی بۆرسە فەرمییەکان روویدا

دابەزینی بەهای پشکەکان لە کاتژمێرەکانی دوای داخستنی بۆرسە فەرمییەکان بوو، لە واڵ ستریتی نیویۆرک لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەهای پشکەکان 15٪ دابەزی، ئەوەش سەرباری ئەوەی کە کۆمپانیاکە دواتر رایگەیاند رێژەی داهاتیان هێشتا زیاترە لەو بڕەی خەرجیان کردووە.

زوکەربێرگ دەڵێت قازانجەکانمان زیادترە

دابەزینی بەهای پشکەکان هێندە زۆر بوو، کە هەر زوو مارک زوکەربێرگ، خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا رایگەیاند کە وەبەرهێنانەکانی لە زیرەکی دەستکردا کەمێک کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بە قازانج بشکێتەوە.

200 ملیار دۆلاری لەدەستداوە

بە ژمارە، ئاژانسە ئابوورییەکان دەڵێن کە تەنها لەو چەند کاتژمێرەدا، کۆمپانیای مێتا زیاتر لە 200 ملیار دۆلاری لە بەهاکەی لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا