ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری نوێی له‌باره‌ی
خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكانه‌كان
له‌كاتژمێر ١٢ی شه‌و تا پێنج-ی به‌یانی داده‌خرێن، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ٣٠%
كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌فتانه‌ش چوار رۆژ ده‌وام ده‌بێت.
هەروەها هاتووچۆی لەنێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی
هەرێمی کوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
شه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بونی د.عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
1-
له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر،
له كاژێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكان و هه‌موو ئه‌و
شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2-
هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3-
سه‌باره‌ت به كه‌رنتینی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی دیکەوە له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه
سنوورییه‌كانی دیکەی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی
پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌و رێكاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له وڵاتانی دیکەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه دەبێت پشكنینی پشتڕاستكراوه‌یان له‌و شوێن و
وڵاته‌ی كه لێیه‌وه هاتوون لابێت و ماوه‌كه‌ی 48 كاژێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێ،
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك و تێچووی خۆیان پشكنییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن
نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌شوێنی حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌كه‌ی
خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
4-
سه‌باره‌ت به بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی
كوردستان و عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سیسته‌مێكی بۆ پشكنین و چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و
هاوڵاتییانه‌ی دهیانەوێت بێنه هه‌ولێر داڕشتووه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی
داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
5-
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یدا ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و
سەرنج و ره‌خنه و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت
به كۆرۆنا و پاك و خاوێنی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی تاوتوێكرد و خستیه به‌رباس،
دڵنییای دهدهینە هه‌موو لایه‌ك به زووترین كات هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك هه‌یه
چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
6-
چێشتخانه‌كان به پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی
گه‌شتگوزار كراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی بۆیان
دیاركراوه جێبه‌جێیان نه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فته‌یه‌ك
كه‌متر نه‌بێت.
7-
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و
مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه
ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌خه‌یه.
8-
ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك
گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگهلهكێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی،
هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی
خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9-
سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، رێستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان،
ده‌بێت ته‌نها به كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ری كه بۆ یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت كاربكه‌ن
و ره‌چاووی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان
داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك کە لهههفتهیەک كه‌متر نه‌بێت.
10-
له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی
ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌خه‌یه.
11-
ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)،
به‌سیسته‌می شه‌فتات و به رێژه‌ی له 30% ده‌بێت له رۆژانی (یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو
چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن،
هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستابێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری
ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نییه
بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵخی تێدا دروستبێت به
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه راده‌گرین،
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری
شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات ده‌وام بكه‌ن.
12-
له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازاڕ و دووكان و ماركێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك
رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت،
بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فتەیەک كه‌متر نه‌بێت.
13-كردنه‌وه‌ی
نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی
كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ
كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاژێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ
له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان
دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ
پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ
نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردووكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ
رۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ
له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاژێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14-
ده‌سه‌ڵاتی تهواودهدرێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌كان بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا و
جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بیده‌ن و
له كاتی پێویستیش بۆیان هه‌یه له سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌خه‌ی
ته‌واوه‌تی رابگه‌یێنن.
15-
ئه‌م بڕیارانه له كاژێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر12ی 2020/7 ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه
تاوه‌كو كاژێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی 2020/7.