شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە، دەشڵێت " پێشبینی دروستبوونی لافاویش دەکرێت ".
بارانێکی دەگمەن دەبارێت
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد:" لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی زۆر باشی باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر ڕوو دەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان و پێشبینی لافاوی زۆری لێدەکرێت، کە ئەوەش دەگمەن دەبێت ".
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوو بارانی بەوجۆرە لەو کاتەی ساڵدا بوونی نەبووبێت و لەسەرتاسەری وڵات پلەکانی گەرما دادەبەزێت، بەگشتی مانگی داهاتوو کەش فێنک دەبێت.