لە بیستەمین
ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا، ئەژی ئەمین رایگەیاند، لە تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه
و له جه‌نگی درێژخایه‌نی دژ به تیرۆر، یەکێتی توانی گروپەکانی جوندلئیسلام و ئەنسار
ئەلئیسلام ریشەکێش بکات و سنوورەکانی كوردستان له مەترسییەکانی قاعیدە و داعش پاک
بکاتەوە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، ٢٣ی ئەیلول، ئەژی ئەمین، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لە
بیستەمین ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" له
كاره‌ساتی خێڵی حه‌مه، پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی بوون به یەکەمین قوربانیانی
دەستی ره‌شی تیرۆری جیهانی و ئەم رووداوه دڵته‌زێنه، یەکێتیی کرد به پێشه‌نگی رابه‌رایه‌تی
كردن و دژایەتی کردنی تیرۆر لە هه‌رێم و ناوچه‌كه و جیهاندا".
دەقی
پەیامەکەی ئەژی ئەمین:
ئەمڕۆ
٢١/٩/٢٠٢١، دوو دەیە بەسەر کارەساتی خێڵی حەمەدا تێدەپەڕێت، له كاره‌ساتی خێڵی حه‌مه،
پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون به یەکەمین قوربانیانی
دەستی ره‌شی تیرۆری جیهانی. ئەم روداوه دڵته‌زێنه، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی
کرد به پێشه‌نگی رابه‌رایه‌تی كردن و دژایەتی کردنی تیرۆر لە هه‌رێم و ناوچه‌كه و
جیهاندا. یه‌كێتی، پاڵپشت بە جەماوەری ئاشتیخوازی کوردستان، هێزی پێشمەرگەی قارەمان،
و هاوپەیمانان، گروپی دژە تیرۆری دامەزراند
کە لە بیست ساڵی رابردوودا، جار لەدوای جار پشتبه‌ستوو به زانیاری ورد و باوه‌ڕپێكراوی
ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی تری یه‌كێتی، کاریگەریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش
و سەقامگیریی کوردستاندا سەلماندووە.
به تۆڵه‌ی شه‌هیدانی
خێڵی حه‌مه، و له جه‌نگی درێژخایه‌نی دژ به تیرۆر، یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە
پشتیوانی گەلی کوردستان و هاوپەیمانان و دۆسته‌كانی، توانی گروپەکانی جوندلئیسلام
و ئەنسار ئەلئیسلام ریشەکێش بکات و سنوورەکانی كوردستان له مەترسییەکانی قاعیدە و
داعش پاک بکاتەوە.
ئەم ئارامییەی
کوردستان بەرهەمی کەلتووری مرۆڤدۆستیی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدان و رەنج و ماندووبوونی هێزە ئەمنی
و هەواڵگرییەکانە. بۆیه خوێنی پاكی شه‌هیدان و شه‌ونخونیی رۆڵه‌كانمان له پاراستنی
ئارامی و ئاسایشی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین
له‌م رێگه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین.