عەتا سەراوی: با کفنەکەم سەوز بێت

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

عەتا سەراوی رایگەیاند، تکا دەکات کفنەکەی ئەو سپی نەبێت، بەڵکو سەوزبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی حوزەیران، عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" تکایە با کفنی من سپی نەبێت، دەبێت سەوز سەوز بێت". 

ئەمەش دەقی بڵاوکراوەکەیەتی :

وێڕایی ڕێز و سوپاسی زۆرم بۆدڵسۆزان و خزمان و دۆستان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانم لەسەر تێبینی چەند دڵسۆزێکی ( یەکێتی ی نیشتیمانیی کوردستان) و بەندە چ لەخێزان و خانەوادەیی خۆم دەمەوێ ھەمووان، دڵنیابکەمەوە لەوەی کە
یەکەم/ مەبەستم لە ئایندەی سیاسی خۆم و شێوازی کاری سیاسی ئایندەم با ھەموان دڵنیابن، بەندە لەنێو زانکۆیی (ی، ن، ک)دا لەبوارەکانی کاری ڕێکخستن و ڕاگەیاندن و کاری جەماوەریی و بواری فکرو ئایدیایی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و خەباتی چینایەتی و مافی ژن و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو کاری دیبلۆماسی و ئەمنی و سەربازی و دەیان بواری تری فەرامۆش کراو، کەئەرکی ئێمەیە لەخۆمانەوە دەست پێ بکەین و گۆڕینی ئەم شێوەکاری تەقلیدیەحیزبییەو جیاکردنەوە و گۆڕینی کاری پشت کورسی و مێز و بوون بە کارمەند و موچەخۆر کەدوورە لەشێواز و بنەمایی کاریی یەکێتی ،یانە و بوونی لەشکرێک کادر و بارەگای دیوەخان ئاسا ئا ئەو شێوازە کارەی کەبووین بەمشەخۆر و بێ نەسریەو پارەو سەیارەو بارەگا لەماڵەکانمانەوە بۆ بارەگاو وەک موەزەف، چاومان لەسەرکاتژمێرەکەمانە، کەی دەوام تەواوبێ و بۆ ماڵ،لەو چوار پێنج کاتژمێرەش چاوەڕوانبین خەڵک بێنە..، بۆیە ئەم ڕونکردنەوەم لەکۆمێنت نووسی زۆربوون لەدڵسۆزانی مام و (ی،ن،ک) و بەندەش تەفسیری ھەڵەیان بۆکردبوو لەنیگەرانی یان داوای ڕونکردنەوەیان لێکردبووم، وە کەمیش نەبوون نەیار و ناحەزانی یەکێتییەکەم و بەندەش بەمەبەست ئەو ڕستەیان زۆر زەق کردبوەوەو خەویی خراپ بینین، بۆیە دڵنیابن گۆرینی شێوازی کاری جیاواز مەبەست لەو کارەتەقلیدی و نەگونجاوەی بوو لەگەڵ سەردەمەکەو ئایدیایی (ی،ن،ک)، بۆیە بڕیارم داوە لەخۆمەوە دەست پێ بکەم، ئەم مێژووەتان بیربێ خێزان و کوڕوکچەکانم و خزمانم لەھەرکات و شوێنێک، ژیان ئاوایشم کرد، تکایە کفنی من سپی نەبێ دەبێت سەوز سەوز سەوزبێت، کفنیشم مێژوو و ئێستا و ئایندەی (ی،ن،ک) ە ، شکۆیی گەلەکەم و کفنی شەھیدەکانمەو بەخوێنم ئەو شکۆیە دەپارێزم گەر ژیانی من ھەنگاوێک سەروەریی و شکۆیی حیزبەکەم پێش بخات بەڵێن بێ وەک خوێندکارێکی بەوەفایی مام، لەئێستاوە دنیا شاھیدبێ بەژیانم لەھەرشوێن و کاتێکم بۆدیاری بکەن ببمەوە یەکەم گیانبازی ئەم سەردەمەو نەریتی شەھیدفاتیح زیندوبکەمەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا