قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکیدا
بەهۆی کۆچی دواییکرد دایکی وەستا حەسەن، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەو ئەندامەی
سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە
پرسەنامەیەکیدا کە ئاراستەی وەستا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە و
رایگەیاندووە:" پرسە و سەرەخۆشی
ئاڕاستەى ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەکەم بەبۆنەى کۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە)خانی
دایکی ئازیزتانەوە، كۆچكردوو لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری
گەلەكەمانە ".
دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی:
برای بەڕێزم ھەڤاڵ
وەستا حەسەن نوری
لەگەڵ دەربڕینی هەستێکی قوڵى
هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەکەم
بەبۆنەى کۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە)خانی دایکی ئازیزتانەوە.
كۆچكردوو لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری
گەلەكەمانە و چەندین قوربانیان لەپێناو مافە رەواكانی داوە، بەم کۆچەى
خاتوو (حەمدیە) دڵگران و نیگەران بووم، خواى گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو
لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران