بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گوندی قزڵیار لە باشووری رۆژئاوای كەركوك یەكێك بە بۆرییەكانی هێڵی گواستنەوەی گازی شل شكا و بەهۆیەوە بەشێك لە هاوڵاتیان ماڵەكانیان چۆڵكرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست BMC كەوتون:" كاتژمێر 03:00ی خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە بۆرییەكانی هێڵی گواستنەوەی غازی شل شكاوە و بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئەو گوندی قزڵیار بۆ پاراستنی گیانیان ناچاربوون ماڵەكانیان چۆڵبكەن".
بۆچارەسەری كێشەكە، تیماكان لە شێونی شكانی ئەو بۆرییەن
ئاماژە بەوەشكراوە:" تیماكانی تایبەت بەو پرسە لە ئێستادا لە شێونی شكانی ئەو بۆرییەن و هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەردەوامییان هەیە".
ئەو هێڵەی كە شكاوە، گازی شل لە نێوان كۆمپانیای نەوت و گازی باكوور دەگوازێتەوە، ئەمە یەكەمینجار نییە و پێشتریش جارێكی دیكە ئەو هیچڵە دووچاری شكان بووەتەوە.