بلینکن لە ریازە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک گەیشتە سعودییە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

تۆڕی هەواڵی جەزیرە بڵاویکردەوە:" ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە مەبەستی زیادکردنی هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی ‌غەززە، گەیشتە سعودییە".

لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتانی کەنداوی فارس و ئەوروپا کۆدەبێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی بلینکن بۆ ریاز، رەخساندنی هەلی زیاترە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە، هەروەها بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن لە سەردانەکەیدا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتانی کەنداوی فارس و ئەوروپا کۆدەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد:" وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسەکانی ناوچەکە تاوتوێی پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەکات دوای جەنگ، پاشان دەچێتە ئوردن و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل".
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چەند جارێک سەردانی ناوچەکەی کردووە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا