راگەیەندراوێك لە كۆمپانیای داناغازەوە؛بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر راگیرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا كۆمپانیای داناغاز بەرهەمهێنانی بەشێوەیەكی كاتیی لە كێڵگەی كۆرمۆر راگرت.

 كەمێك بەر لە ئێستا كۆمپانیای داناغاز لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رێوشوێنەكانی كاركردنمان گۆڕییوە و بەشێوەیەكی كاتیی بەرهەمهێنانمان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگرتووە".

تەندروستی كارمەندان و كرێكارەكانمان ئەركی لە پێشینەمانن

ئاماژەی بەوەشكرددووە:" تەندروستی كارمەندان و كرێكارەكانمان ئەركی لە پێشینەمانن و داوا لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و عێراق دەكەین ئەنجامدەرانی هێرشەكانی رۆژی هەینی رابردوو بە سزای خۆیان بگەینن".

لە هێرشەكانی رۆژی هەینی رابردوودا 12 كارمەندمانبوونە قوربانی

باسی لەوەشكردووە:" لە هێرشەكانی رۆژی هەینی رابردوودا چوار كارمەندمان گیانیانلەدەستدا و هەشتی دیكەش بە سووكی برینداربوون".

بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، لەگەڵ بەرپرسان لە هەماهەنگی تەواوداین

روونیشیكردەوە:" لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت لە هەماهەنگی و پەیوەندی تەواوداین بۆ توندوتۆڵكردنی رێوشوێنە ئەمنییەكان و دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا