"نرخی 100 دۆلار دەبێتە 142 هەزار دینار"

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت نرخی دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە و نرخی 100 دۆلار بگاتە 142 هەزار دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە و بەوهۆیەشەوە، بەهای دینار بەرامبەر ئەو دراوە زیاتر بەرز دەبێتەوە".

 دانابەزێت بۆ خوار 140 هەزار دینار

باسی لەوەشکرد:" چاوەڕوان دەکرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 142 هەزار دینار، بەڵام ئەو نرخە زیاتر دانابەزێت بۆ خوار 140 هەزار دینار، هەروەها یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، کاریگەری سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن بووە".
روونیشیکردەوە:" هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بوو بۆ عێراق، کە لەو سەردانەدا سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانیان کرد بە دراوی نیشتمانی، واتا کاتێک بازرگانێکی عێراق لە بانکدا پارە دادەنێت دینار دادەنێت و دواتر لە تورکیا لیرە وەردەگرێتەوە بۆ کاری بازرگانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا