بایدن پشتگیری لە خۆپیشاندانەكانی زانكۆكان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین دەكات

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی ئەمریكا هەڵوێستی سەرۆكی وڵاتەكەی و ئیدارەكەی زانیاری ئاشكرا كرد. 

 جۆن كیێربی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵا,یكردەوە:" جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەوە تێدەگات كە ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە كاریگەری دروونی لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی دروستكردووە و رێزیش لە بیروبۆچوونە جیاوازەكانیش دەگرێت".

سەرۆكی ئەمریكا ھاوسۆزە لەگەڵ خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین

ئاماژەی بەوەشكردووە:" سەرۆكی ئەمریكا ھاوسۆزە لەگەڵ خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین، داواش دەكات وەك چۆن لەماوەی رابردوودا بە شێوەیەكی ھێمن و ئاشتیانە خۆپیشاندانیان كردووە ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لە بەشێكی زانكۆكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیكردن لە فەڵەستین بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا