"ئەم هەینییە تەرزە و بارانە"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شارەزایەکی کەشناسی ئاشكرایکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە:" سبەی سێشەممە، لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و نمە بارانی کورتخایەن دەبێت".

تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن

باسی لەوەشکرد:" هاوکار لە زۆرێکی ناوچەکان و لە هەندێک ناوچەی سنووری پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن، بای باشووری رۆژهەڵات لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک دەبێت بە خێرایی 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەکان بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".

رۆژی هەینی، لوتکەی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" رۆژی چوارشەممە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت و بۆ رۆژی پێنجشەممە و بە تایبەت رۆژی هەینی، لوتکەی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە دەبێت و ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا