بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پارەی كاش بۆ مامەڵە بەكارناهێنێت

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی، پاسپۆڕت و نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بۆ بەرێكردنی مامەڵەی هەواڵاتیان، چیدیكە پارەی كاش بەكارناهێنێن.

 بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی، پاسپۆڕت و نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە:" دەست بە پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەكرێت و پارەدانی كاش بە هەموو جۆرێك كۆتایی هات".

لەناو فەرمانگەكان چیدیكە پارەی كاش كاری پێناكرێت

باسیلەوەشكردووە:" بڕیارەكە لە وەزیری ناوخۆوە دەرچووە و ئەوانیش جێبەجێیانكردووە و بەهەموو شێوەیەكیش بۆ پارەدان لەناو فەرمانگەكان چیدیكە پارەی كاش كاری پێناكرێت و تەنها لە رێگەی سیستمی POSەوە دەبێت".

بڕیارەكە لە رۆژی یەكی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ئاشكراشیكردووە:" بڕیارەكە لە رۆژی یەكی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەتەواوی ئامادەكراون و هیچ كێشەیەك نەماوە لەبەردەم پڕۆسەكەدا".

ئەم بڕیارە بۆ خزمەتی هاوڵاتییانە

روونیشیكردەوە:" ئەم هەنگاوە بۆ گەشەپێدان و ئاسانكاریكردنی رێكارەكانە بۆ هاوڵاتییان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا