یانەی چێڵسیی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا رۆیشتنی تیاگۆ
سیلڤای لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە ریزەکانی یانەکە راگەیاند.
یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" تیاگۆ
سیلڤای تەمەن 39 ساڵی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەکەمان، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
یانەکەمان بەجێدەهێڵێت، لێرەوە سوپاسی ئاڕاستە دەکەین بەرامبەر هەموو ئەو کارانەی
لەگەڵ یانەکەمان ئەنجامیداوە".
رۆژێک لە رۆژان دەگەڕێمەوە یانەکە
لای خۆشییەوە تیاگۆ سیلڤا ئاماژەی بەوەکرد:" چێڵسی
بۆ خۆم و خێزاناکەم مانایەکی زرۆ دەبەخشێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک دەبینم کە رۆژێک
لە رۆژان دەگەڕێمەوە یانەکە".
تیاگۆ سیلڤا لە وەرزی 2020 بۆ 2021 پەیوەندی کرد بە
ریزەکانی یانەی چێڵسییەوە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانی چەند نازناوێک بەدەستبهێنێت،
دیارترینیشیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو.