فەرماندەیەکی پاسداران: 10 وڵات هاوکاری ئیسرائیلیان کرد لە دژی هێرشەکەمان

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

فەرماندەیەکی پاسدارانی ئێران رایگەیاند، 10 وڵات هاوکاری ئیسرائیلیان کرد لە دژی هێرشەکەمان.

ئەمڕۆ دووشەممە، رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ"دا، 10 وڵات هاوکاری ئیسرائیلیان کرد لە بواری ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکانمان.

حەوت مانگە لە غەززەدا هیچ لە ئامانجێکیان نەپێکاوە

وتیشی، ئۆپەراسیۆنەکە هەنگاوێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو چاوەڕێی هەڵدانی یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووین، ئیسرائیل چرکەیەکی بەفیڕۆ نەداوە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی سەربازی و ئەمنی و بەرگرییان، سەرباری ئەوەش حەوت مانگە لە غەززەدا هیچ لە ئامانجەکانیان نەپێکاوە و نەگەیشتوون بە هیچ جێیەکی گرنگ.

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە، شەریف رایگەیاند، دوای زیاتر لە 50 ساڵ، "دەوڵەتی شیعە" گورزێکی بەهێزی لە ئیسرائیل وەشاند، ئەمڕۆش پڕچەکین و دوژمنیش ئەوە دەزانێت، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە چەکی درووستکراوی ناوخۆ ئەنجامدرا، ئەوەی کردمان شانۆ نەبوو بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکی راستی بوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا