ناوەڕۆکی دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی خواناس وریا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئامادەیەکی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی خواناس وریا دەڵێت، تۆمەتبارەکە وتوویەتی هیچ کەس هانی نەداوم بۆ ئەم کوشتنە تەنها خۆم بووم.

ئەمڕۆ، لە دادگای تاوانەکانی سێی شاری سلێمانی، دانیشتنی دووەم بۆ دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی خواناس وریا بەرێوەچوو، لەو بارەیەوە، به‌هار مونزیر، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO) کە ئامادەیی دادگاییکردنەکە بوو، دەڵێت، بە ئامادەبوونی خێزان، کەسوکار و پێنج پارێزەر، رێکخراوەکان، داکۆکیکاران لە ماف و ئازادی لە کوردستان دانیشتنی دووهەم بەڕێوەچوو. ووتەی تۆمەتباری تاوانەکە وەرگیرا، چەندین پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تاوانەکە.

23 جار وتوویەتی مەلا (فڵان) هانی نەداوم

باسی لەوەش کردووە، "بکوژ" لە وەڵامدا 23 جار دەیوت من مەلا (فڵان) هانی نەداوم، هیچ کەس هانی نەداوم بۆ ئەم کوشتنە تەنها خۆم بووم، و بەتەنها بیرم لێکردۆتەوە و بەتەنها تاوانەکەم ئەنجامداوە، پرسیاری داواکاری گشتی و پارێزەرە خۆبەخشەکانی ڕێکخراوەکان وورد بوو.

نیگەرانین لە کاریگەری ئەو گوتارانەی بەم رۆژەی بردین

بەهار مونزیر دەشڵێت، ئێمە لەگەڵ بوونی دەنگی ئازاد و ئازادی دەربڕین، رادەربڕینداین، هەمان کات نیگەرانین لە کاریگەری ئەو گوتارانەی بەم رۆژەی بردین و بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی گشتی دروستبکەین، بەرامبەر بەم جۆرە لە کوشتن کە لە کودستان هەبووە بەڵام کەم بووە لە رابردوودا.

کاریگەر بووم بە مەلایەك لە سعودیە

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، بەڵێ بکوژ ووتی من لەسەر باوەڕ کوشتم و تەواو، کوشتم من کوشتم من کاریگەر بووم بە مەلایەك لە سعودیە، وە لە ئیفادەی یەکەمی کە لە دادگا بە گرنگترین ئیفادەی ئەژمار دەکرێت باسی مەلاکەی ئێرەشی کردوە کە لە ژێر کاریگەری ئەودا بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا