قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت، دەشڵێت " هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە ".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

بە گوێرەی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر قوباد تاڵەبانی وتی:" بەردەوامبوونی ئەمجۆرە هێرشانە زیان بە سەقامگیریی عێراق و کوردستان دەگەیەنێت ".

لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێکارانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

ئەوەشی خستەڕوو:" لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێکارانی ئەو کردەوەیە و کاریش لەسەر کۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە دەکەن ".

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بە وەکالەت و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا