نرخی نەوتی خاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، دوای سێ رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە رووی لە دابەزین کرد.

بە پێی ئاژانسی Oil Priceی ئابووری، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزبووەوە، بە شێوەیەک نەوتی برێنت 0.61٪ی لە بەهاکەی زیادکرد و لە ئێستادا نرخەکەی بووەتە 83 دۆلار و 95 سەنت.

هەروەها، نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بەدوور نەبووە لەم بەرزبوونەوەیە، کە هەر بەرمیلێکی بەهای 0.58٪ی چووەتە سەر نرخەکەی و لە ئێستادا بە 79 دۆلار و 46 سەنتی ئەمەریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

یەدەگی نەوتی خاوی ئەمەریکا دابەزیوە

بەپێی ئاژانسەکە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا کە یەدەگی نەوتی خاوی دەستی بە دابەزین کردووە و دووبارە دەبێت پڕیبکاتەوە، هەروەها پێشبینییەکانیش بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە هۆکارێکی دیکەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا