لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقایتی سلێمانی هۆشداری دەداتە فرۆشگا و کۆگاکانی خۆراک و دەڵێت، پێویستە لە هەموو مارکێت و کۆگایەکدا شوێنێکی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوو هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەمال محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە هەموو سەردان و بەدواداچونەکاندا ئاگاداریمان داوە بە کۆگاو فرۆشگاکان، بەشی زۆریان پابەند بوون.
پێویستە تەنها خۆراکی خراپبووی تێدابێت
وتیشی. پێویستە ئەو شوێنە جیاکراوەیە تەنها خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو و خراپبوی تێدا بێت و لێی نوسرابێت بۆ فرۆشتن نییە.
هەروەها، هۆشداری دەداتە خاوەنی مارکێت و فرۆشگاو کۆگاکان و دەڵێت،لەهەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.
لە هەمان کاتدا، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، هەر مارکێت یان کۆگاو کارگەیەک ئەگەر شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچوی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگاداربکاتەوەو تەواوی شمەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن.