رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لێزمە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، لەبارەی کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها، لەبارەی کەشی سبەی هەینی باسی لەوە کردووە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ (2-4) بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21
سلێمانی: 20
دهۆک: 20
زاخۆ: 21
هەڵەبجە: 19
کەرکوک: 21
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 24

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا