کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپڕێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی لە نێوان 7.500 بۆ 8.500 دیاریکرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان حەوت هەزار و 500 بۆ هەشت هەزار و 500 دیناردایه.
نرخەکان جیاواز دەبن
دەشڵێت، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (187 بۆ 212) کاتژمێر کاریانکردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەش کردووە، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (نۆ هەزار بۆ نۆ هەزار و 500 دینارە، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 10 هەزار دینارە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە مانگی ئایاردا، مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانه كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، به‌یانیانیش مۆلیده‌كانی كاتژمێر 6:30 بۆ 8ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.