وەزارەتی ناوخۆ 25 هەلی کاری لەم ناوچەیەی هەرێم راگەیاند

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ ٢٥ هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.

تا 11ی ئایار دەرفەتە

باسی لەوەش کردووە، ئارەزومەندان دەتوانن تا کۆتایی رۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری، کلیک لەم لینکە بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا