لە سنووری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە سنووری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویدا و کەسێک کوژرا.

لەو بارەیەوە، رێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ رایگەیاند، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزێکی نەناسراو هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامدا یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ناوی فەرزین دلیان خەڵکی کرماشان کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

هیچ لایەنێک لەئەستۆی نەگرتووە

باسی لەوەش کردووە، دوای ئەو پێکدادانە چەکدارییە چەندین ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تێکهەڵچوونەکە بەڕێکراون، تا ئێستاش هیچ حیزب یان لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو رووبەڕووبوونەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا