وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا ئەم وزە بەخشانە مەخۆنەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون، دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێن.

بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژمار دەکرێ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی لە بازاڕکانن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژمار دەکرێ، بۆیە كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی ڕێنماییەکان بۆ دروستکردن یاخود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێگەپێدان وەرگرن.

وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکاندا دەست بەسەر ئەو 31 جۆرەدا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن، هەروەها رێککاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا