وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه
و نیشتهجێكردن رایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی
دەربەندیخان - کەلار بەردەوامە و به ڕێژهی 75٪ی كارهكانی تهواوبووه.
تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت
وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه
و نیشتهجێكردن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی
پڕۆژەکە و ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو
دەکرێت.
یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و
نیشتەجێکردن، درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە و بە تەواوبونی رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی
نێوان ئەو دوو شارە دەبێتە 40 خولەک، لە ئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواوبووەکانی
رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتییانەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، پڕۆژەکە 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون
و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە
گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.