وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری
لە بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا هەر خوێندکارێک لە هەر
قۆناغێکی خوێندن بێت، تووشبووی شێرپەنجە بێت و توانای تاقیکردنەوەیان هەیە، لە
تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزاریدا لە ڕێگەی لیژنەوە پرسیارەکانیان بۆ دەبرێتە
نەخۆشخانە و لەوێ وەڵام دەدەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەگەر نەخۆشییەکەی لە ئاستێکدا بوو نەیتوانی وەڵام بداتەوە، نمرەی تاقیکردنەوەکانی
وەرزی یەکەمی بۆ دادەنرێتەوە (ئەگەر لە بەرژەوەندی بوو)، یان لە خولی دووەم لەسەر
نمرەی 100 تاقیکردنەوە دەکات.