" شەقامی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئاراستەی سەرۆکایەتی شارەوانی فراوان دەکرێت "

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، لە سبەینییەوە دەستدەکرێت بە پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی.

ژووری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لەسەر پێشنیاری پارێزگاری سلێمانی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، شاڕێی بەردەم پارێزگا بە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی فراوان دەکرێت و لە سبەینییەوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر گرنگی بابەتەکە پرۆژەکە خرایە پلانەوە بۆ جێبەجێکردن، کە سایدێک فراوان دەکرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ.

ئەمڕۆ دەستبەکاربوون بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار کرا

ژووری بازرگانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگار بە یاوەری بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەندازیاری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و ئەندازیاری کۆمپانیایی جێبەجێکار سەردانی مەیدانیان بۆ شوێنی پڕۆژەکە ئەنجامدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستبەکاربوون بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا