دەستەی وەبەرهێنان: کارکردن لە پڕۆژەی فلۆریا سیتی نەوەستاوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دەستەی وەبەرهێنان دەنگۆی راگرتنی کارەکانی پڕۆژەی فلۆریا سیتی رەتکردەوە و دەڵێت " کارەکانی پڕۆژەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن ".

دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" کارکردن لە پڕۆژەکەدا زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و کارکردن نەوەستاوە، تەنها لەو بەشە نەبێت کە پێشتر بەڵێن بوو خاوەکانی پيشتریان قەرەبوو بکرینەوە  ".

هیچ لایەنێک داوای لێ نەکردووین کارەکانمان رابگرین

هاوکات، کۆمپانیای ساوس کوردستان، کە لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە، باسی لەوەکرد:" هیچ گرفتێکمان نییە و کارەکانمان رانەگرتووە، هیچ لایەنێکیش داوایەکی لەو شێوەیەیان لێ نەکردووین ".

 لەم هەفتەیەدا بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو کەسانەی مامەڵەی قەرەبوویان تەواو نەبووە، لەم هەفتەیەدا مامەڵەکانیان تەواو دەبێت و تەنانەت بەشی یەکەمی پڕۆژەکەش تەواو دەبێت  ".

فلۆریا سیتی، پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونە و دەکەوێتە دەروازەی شاری هەولێر، کە پێشتر بەهۆی بوونی گرفت و هەڵهاتنی خاوەنەکانیان، کارکردن بەشیوەی 100٪ وەستینرابوو، بەڵام دوای ڕادەستکردنی پڕۆژەکە بە گروپی کۆمپانیاکانی "ساوس کوردستان" لەساڵی 2022، جگە لە قەرەبووکردنەوەی خاوەکانیان، بەشەکانی تری پڕۆژەکەش زیندوو کراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت بە تەواوبوونی گۆڕانکاری گەورە لە کەرتی خانوبەرەی شاری هەولێر بهێنێتە ئاراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا