هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتە ئۆڵۆمپیادی پاریس

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای بردنەوەی لە ئینندۆنیزیا، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتە ئۆڵۆمپیادی پاریس، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق لە یاری پێش کۆتایی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئیندۆزیای بردەوە و گەیشتە ئۆڵۆمپیادی 2024، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە پاریس بەڕێوەبچێت.

لە ئۆڵۆمپیادی پاریسدا عێراق لە کۆمەڵەی دووەمدایە و بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین، مەغریب و ئۆکرانیا یاری دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا