Alternate Text

سەرۆکێک گشت ناکۆکەکانی کۆدەکردەوە

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

ئەمڕۆ ١٩ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بەدیهاتنی خەونێکی ئاستەمدا؛ بەتایبەت بۆ کوردێکی وەک سەرۆک مام جەلال کە شەست ساڵی رێک خەباتی دژی فاشیزم و قەومییە عێراقییەکان کرد؛ مام جەلال شەست ساڵ لە پێناو بەدیهێنانی دیموکراسی جەنگا.

بۆ چرکەیەکیش دیدی مەدەنی و دیموکراسی خۆی نەگۆڕی ئەمڕۆ رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە لە ٦ی٤ی ٢٠٠٥ دا بۆ یەکەمینجار کوردێکی رەسەن لە عێراقی نوێی فیدراڵدا بووە سەرۆک ئەو کوردە بووە سەرۆک کە سەدام عافواتی بۆ هەمووکەسێک دەردەکرد و دەیگووت جگە لە تاڵەبانی. لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ٢٠٠٥ هەموو خەڵکی کوردستان کەوتنە سەرپێ کەوتنە گێڕانی ئاهەنگ و گۆڤەندی خۆشی.

مام جەلال رۆحی شادبێت لە عێراقی نوێدا بووە سەمامی ئەمان نازناوی سەرۆکی ئاشتەوایی بەکردەیی وەرگرت؛ تا ئەوکاتەی مام جەلال مابوو هەمووشت تەوافقی و پێکەوەیی ئەنجام دەدرا؛ دیموکراسی ساخڵەم بوو.. بەڵام لەدوای مام جەلال؛ چ هەرێم چ عێراق و پرۆسە تەوافوقییەکەی ئیتر ساخڵەم نەمان..!

بەدبەختی عێراقی گرتەوە کەس کەسی قبوڵ نەدەکرد؛ عێراق و هەرێم بەچەندین تەنگەژەدا تێپەڕین؛ بێ مام جەلالی وایکرد سیاسییەکان بەرامبەر گەل باغربن و بیریان چووە کە لە عێراقی نوێدا هەماهەنگی و هاوپەیمانی حکوم دەکات.

سەرۆک مام جەلال لە کورد رۆی لە عێراقی نوێ رۆی؛ دوای خۆی شوێنپێی حیکمەت و دیبلۆماسییەتی وەک رێبازێک بۆ جێهێشتین.

ئێستاش کە تەنگەژە دروستدەبێت؛ حیکمەت لەوەدایە کە دیدی چەپکە گوڵەکە بکرێتە چارەی بنەڕەتی و بەدیهێنانی ئاشتەوایی.