Alternate Text

کێ دەتوانێت میللەت رزگار بکات

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

سیاسەت لە کردار و گوفتاردا پێویستە یەکان گیربێت. ئەمرۆ سیاسیەکان بە قسەی خاکی و بۆچونی سەتحی وا نیشان دەدەن کە لە بەرەی گەلدان بەڵام سیاسی وەک فەیلەسوف دەبێت هەموو ئاراستەکانی کۆمەڵ بخوێنێتەوە و ئاراستەیان بکات بە عەقڵی ورد کە خەڵکی ئاسایی پەی پێ نابات، لە ئێستادا سیاسیەکان زۆر سەتحی گوتوبێژ ئەکەن. هیچ قوڵاییەک لە ستراتیژیاندا نیە..!

 زۆرکات هەست بە بوونی بەرپرسیارێتی ناکەیت؛ لە گفتارو کردارەکانیاندا. 

جگەلەوە بیرو بۆچونی رزگاری لە ستراتیژی قوڵای گەلەوە دروست دەبێت. چوونە نێو ئەو قوڵاییە ستراتیژییە  رابەری بیر قوڵی گەرەکە؛ ئەو کارە فکرییە کاری بۆرە زەلام نییە..؟!
 پيویستی بەکەسێکی لێهاتوو خۆنەویستە. 

خۆ نەویستێکی وەک

 مام جەلالی دەوێت کە شەست ساڵ خەباتی بۆ ئازادی کرد. مام جەلال رۆژێک هێزێکی سیاسی نەسڕییەوە، مامەڵەی لەگەڵ خراپترین دوژمنیش دەکرد.

 بۆ مافی گەلەکەی لەدەرگای دوژمنەکانیشی دەدا، تا مافی گەلەکەی بەزیادەوە بەدەست بهێنێت.

رزگارکردنی میللەت ئیشی بۆرە زەلام نییە..!

 فکرێکی قوڵ و  رابەرێکی رۆحی گەرەکە.

 ئەم کارە بەو رابەرە دەکرێت؛ بە سیاسی و بۆرە زەلامی سەتحی ناکرێت.