ریاڵ مەدرید گەڕانەوەی مێندیی راگەیاند

وەرزش پێش 1 هەفتە

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گەڕانەوەی فێرلان مێندی بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکە راگەیاند.
پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە:" فێرلان مێندی فەڕەنسی و یاریزانی یانەکەمان گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێیدا".

ریاڵ مەدرید ناتوانێت سوودمەندبێت لە تواناکانی یاریزانەکە بۆ یاری داهاتووی یانەکە

هاوکات میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە:" یانەی ریاڵ مەدرید ناتوانێت سوودمەندبێت لە تواناکانی یاریزانەکە بۆ یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد لو خولی پلە یەکی ئیسپانیا".
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو فێرلان مێندی بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا بۆ ماوەی زیاتر 120 خولەک یاری کرد، ئەمەش بووە هۆی ماندووبوونێکی زۆری یاریزانەکە و بەوهۆیەشەوە تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا