هونەرمەندی ناسراوی کورد هۆمەر دزەیی، ئەلبومێکی نوێی
بەمزووانە بە ناوی " گەڵا وەریوەکان" بڵاودەکاتەوە.
هۆمەر دزەیی، دوای ماوەیک بێدەنگی بەمزووانە بەرهەمێکی
نوێ بڵاو دەکاتەوە بە ناوی " گەڵا وەریوەکان" کە لە چەند تراکێک
پێکهاتووە.
هۆمەر دزەیی لەدایکبوی 1936 لە گوندی دوگردکان
لە هەولێر، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی هەوادارێکی تایبەت لە جیلی
کۆن و نوێ، بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیەننا بەدەستهێناوە، شاعیر و نوسەریشە.